09/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خه‌زعه‌لی: بارزانی له‌سێداره ئه‌درێت
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پێی وایه كه بارزانی‌و نوجێفییه‌كان له‌سێداره ئه‌درێن.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (رۆژی حه‌وته‌م) قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی شیعه مه‌زهه‌ب رایگه‌یاند كه مه‌سعود بارزانی‌و هه‌ردوو نوجێفییه‌كه عێراقیان فرۆشتووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه بارزانی‌و ئه‌سیل نوجێفی‌و ئوسامه نوجێفی هۆكار بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و ئه‌وان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه موصڵ داگیر بكات.
وتیشی (چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی وڵات ده‌فرۆشن له‌سێداره دانه، بۆیه رۆژێك دێت ئه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌یان له‌سێداره ئه‌درێن).
د.ع