09/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
باشترە هەرێم خۆی نەوتەکەی بفرۆشێ ...
بەغدا و فەرمانڕەواکانی عێراق عەلاوی بێت یان جەعفەری ، مالکی بێت یان عەبادی شیعەکان بن یان سونە بەرامیەر بە کوردو هەرێمی کوردستان خاوەن یەک ستراتیژن ، ئەوەتا بەغدا بەئاشکرا دواین رێکەوتن پێشێل دەکات ( هەرچەندە پێشتریش هیچ ریکەوتنێکی جێبەجێ نەکردوە ) و پارەی نەوتەکەی هەرێم نانێرێ کە مانگی رابردوو هەرێم زیاتر لەو برە نەوتەی ناردوە و پێویست بو بەغداش هێندەی ئەو نەوتە پارە بنێرێ . پێشتر هەموومان رەخنەمان لە هەرێم و سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان بو و ئێستاش هەمان تێبینیی و رەخنەمان هەیە،بەڵام بەغدا و حکومەتەکەی عەبادیش هێندە شەریف نین .
ئەگەر گرەنتی شەفاف بون لەناردن و فرۆشتن و داهاتەکەیدا هەبێت و بەزوی سندوقی داتاهە نەوتیەکان دروست بکرێت و هەموو داهاتە نەوتیەکان بخرێتە ئەو سندوقەوە ئەوا پێویستە هەرێمی کوردستان لە ئێستا بەدواوە خۆی نەوتەکە بفرۆشێ و چیتر رادەستی بەغدای نەکا ، بەڵام بەم سیاسەت و ستافەی ئێستانا کەچەند ساڵێکە سەرپەرشتی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەکەن .