09/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌سعود بارزانی: سیستمی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌ت ده‌کاته‌وه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سیستمی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌ت ده‌کاته‌وه و پێیوایه خه‌ڵک راسته‌وخۆ سه‌رۆک هه‌ڵبژێرێت باشتره.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیمانەیەكیدا كە بەشی كوردی (دەنگی ئەمریكا) ڕایگەیاند، ئەمەریكا و هەموو وڵاتانی دیكە، دان بەوە دەنێن كە پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێك‌شكاند و بە چاوی ڕێزەوە تەماشای قوربانیانی گەلی كوردستان و بە تایبەتیش قارەمانێتی پێشمەرگە دەكەن.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەگەڵ بەغدا و نوێنەرانی ئەمەریكا، كۆمیتەیەكیان بۆ دانانی پلانی هەمەلایەنە بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ پێكهێناوە.
بارزانی له‌باره‌ی به‌شداریپێکردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش وه‌ڵامی ته‌واو ناداته‌وه و ده‌ڵێت : هه‌تا چەکدارانی داعش له موسڵ بن، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هه‌رێمی کوردستان، بۆیه شکاندنی داعش له موسڵ یان ده‌رکردنی گرنگه .