دەمیرتاش ناڕەزای لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە
09/05/2015 نوسەر: bzavpress

دەمیرتاش ناڕەزای لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP ، لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەكەی لە ئەلعەزیز لەباكووری كوردستان، دەڵێ: پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی نادادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت، لەلایەك سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانیش لەلایەكی دیكەوە هەموو سەرچاوە و داهاتەكانی وڵات لە خزمەت هەڵبژاردنی خۆیان بەكاردەهێنن.

دەشڵێت : پارتی دادو گەشەپێدان AKP بە پارەی دەوڵەت هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن، داودئۆغڵو لەترسی ئەوەی كە ئەگەر AKP هەڵبژاردن بباتەوەو سیستمی سەرۆكایەتی بێتە ئاراوە، خۆی كاری نامێنێت بۆیە لەو 20 كۆبوونەوەیەی لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامیداون لەهیچكامیان باسی سیستمی سەرۆكایەتی ناكات، بۆیە پێویستە داودئۆغڵو بوێر بێت و (بە رەجەب تەییب ئەردۆغان بڵێ) ڕێگە نادەین ببیتە سەرۆك.