09/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جەنگی كۆریا (1950-1953 )
و / لە ئینگلیزی یەوە
لە 25 /6 /1950 سوپای كۆریای باكوور كۆریای باشووری داگیركرد(دەستی بەسەر كۆریای باشووردا گرت) و زۆربەخێرایی تێیدا پێشڕەوی كرد .
هێز(سوپا)ی نەتەوەیەكگرتووەكان كە ئەمریكا ڕێبەرایەتی دەكرد بۆ بەرگریكردن لە لەكۆریای باشوور هاتە سەرخەت (ناوجەنگەوە)و بەخێرایی بەرەو ناو كۆریای باكوور پێشڕەوی كرد .
لەبەرئەوەی ئەوان لەسنوورەكانی چین نزیك بوونەوە ، سوپای چین شانبەشانی كۆریای باكوور چووە جەنگەوە (دەستی خستە جەنگەكەوە)، دووبارە تەرازووی هێز گۆردرا (بەلای كۆریای باكووردا).
لە 27/7/1953 دا جەنگەكە كۆتایی هات ،بەئاگربەستێك كە هەردوو كۆریا بۆسنووری بنەڕەتی نێوانیان كشانەوە .
لەجەنگەكەدا زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی وسەرباز كوژران . وەك ئەنجامێكی جەنگەكە نزیكەی هەموو باڵەخانە بەرزەكانی كۆریای باكوور خاپور (وێران ) بوون .
سەرچاوە : www.wekpedia.com