09/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هادی عامری كورد سه‌ربه‌خۆیی ناوێت
هادی عامری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی لیوای به‌درو كه‌سایه‌تی سه‌ربازیی دیاری شیعه، هاوكاریی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌و له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ڵێت، "كورد نایه‌وێت له‌عێراق جیاببێته‌وه".
عامری له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌هلول به‌یت، سهركۆنهوهی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كردوه كه به‌ئاراسته‌ی دابه‌شكردنی عێراقدا ده‌نرێت‌و رایگه‌یاندوه: عێراق پێویستی به‌پشتیوانی ئه‌مریكا نیه بۆ تێكشكاندنی داعش".
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی‌و ئه‌مریكا بۆ كڕینی چهكو فڕۆكه‌ی ئێف 16، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شكتسیهێناوه .
له‌باره‌ی پلانی كۆنگرێس بۆ پڕچه‌ككردنی كورد‌و عه‌شایه‌ره سوننه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، عامری ده‌ڵێت: به‌ده‌ر له سیاسییه‌كان، هیچ عێراقییه‌كی دیكه ناخوازێت وڵات دابه‌شببێت. ئێمه‌ش به‌توندی دژی ئه‌وانه‌ین كه هه‌وڵی پارچه‌كردنی عێراق ده‌ده‌ن".