10/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بوونی بێسهرو شوێن ره‌تده‌كاته‌وه
بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونی بێسهرو شوێن ره‌تده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا وه‌زیر داوای بڕینه‌وه‌ی شه‌هیدانه‌یان بۆ ده‌كات.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی، جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند كه بێسهرو شوێن بوونی نییه.
ناوبراو له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ كه داوایكردبوو به یاسایه‌ك لهپهرلهماندار بێسهرو شوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌مبدرێت وتی (من هیچ ئاگایه‌كم له‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زیری ناوخۆ نییه‌و هیچیشم له‌و باره‌وه نه‌بیستووه، بێسه‌روشوێن لای وه‌زاره‌تی ناوخۆ نییه لای ئاسایشه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌بن چونكه نین من ته‌صه‌ور ناكه‌م، ئه‌گه‌ریش هه‌بێت ئاسایش ئه‌زانێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه، چونكه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له 2007 دروستبووه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به بێسه‌روشوێنی ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هه‌یه).
د.ع