10/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی مه‌هاباد ده‌كات
له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چالاكوانان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، سه‌ر له‌ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 2015/5/10 له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و هاولاَتیانی پارێزگاكه له باخی ئازادی هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجام دا و به‌توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوت كردنی خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی مه‌هابادیان كرد .
دوای ئه‌وه‌ی كه فه‌ریناز كچه كوردی شاری مه‌هاباد بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس و كه‌رامه‌تی خۆی كه چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به دهسهلاَتی وولاَتی ئێران ده‌یانوویست هێرش بكه‌نه سه‌ری و كاری نابه‌جێی له‌كه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن بهلاَم فه‌ریناز ئه‌وه‌ی پێ ڕه‌وا نه‌ده‌بینی و له نهۆمی چواره‌می ئوتێله‌كه خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه و ده‌ست به‌جێ گیانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات .
دوای روودانی ئه‌م كاره‌ساته خه‌ڵكی شاره‌كه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئوتێله‌كه و ده‌ستبه‌جێ ده‌یسوتێنن و واتریش ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه كه سه‌ر به دهسهلاَتی ئێرانن .
هه‌ر دوابه‌داوی ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته ده‌بێـه جێگه‌ی ناڕه‌زایی زۆربه‌ی وولاَتانی جیهان و ناوچه‌كه و كوردستان به تایبه‌تی .
هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ی خانمانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و هاولاَتیانی ناوچه‌كه له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا له باخی ئازادی ئه‌و شاره به توندی ئه‌م كاره ئیدانه ده‌كه‌ن و پشتگیری و پشتیوانی خۆیشیان بۆ خه‌ڵكی مه‌هاباد و شۆڕشگێرانی كوردستانی رۆژههلاَت ده‌رده‌بڕن .
هه‌ر له‌م گردبونه‌وه‌یه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی بلاَو ده‌كه‌نه‌وه له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌یخوێننه‌وه كه تیایدا هاوخه‌می خۆیان بۆ كه‌سوكاری فه‌ریناز ده‌رده‌بڕن و دهسهلاَتدارانی كۆماری ئێران شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی كورد و پێیان وایه كه شه‌ره‌ف و ناموسی كورد هه‌رگیز له‌كه‌دار نابێت و فه‌ریناز گیانی خۆی به‌خت كرد له‌پێناو به‌پاكی مانه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و ناموسی خۆی و كورد و كوردستان .