نەوشیروان مستەفا وەڵامی بارزانی داداتەوە
10/05/2015 نوسەر: bzavpress

نەوشیروان مستەفا وەڵامی بارزانی داداتەوە

نەوشیروان مستەفارایگەیاند:  كۆدەنگییەك هەیە دەستور و سیستمی‌ حكومڕانیی‌ هەرێمی‌ كوردستان پەرلەمانی‌ بێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی‌ خەڵكی‌ كوردستانەو ئەو وڵاتانەی‌ دەستورەكەیان پەرلەمانییە كەمتر كێشەیان هەیە.

ئەمەش وەك وەڵامێكە بۆ مەسعودبارزانی كە وتبووی: مەسەلەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لای پەرلەمانە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن، بەڵام من پێموایە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەلایەن خەڵكەوە بێت باشترە. 

بەسەرپەرشتیی‌ نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری‌ گشتیی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، جڤاتی‌ گشتیی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان كۆبۆوە.
سەبارەت بە ناوەرۆكی‌ كۆبونەوەكە د. رەئوف عوسمان سەرۆكی‌ جڤاتی‌ گشتیی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بە KNNی‌ راگەیاند:" نەوشیروان مستەفا لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دەستوری‌ هەرێمی‌ كوردستان ئەوەی‌ خستەڕوو، كۆدەنگییەك هەیە بۆ ئەوەی‌ دەستوری‌ هەرێمی‌ كوردستان پەرلەمانی‌ بێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی‌ خەڵكی‌ كوردستانە، چونكە ئەو وڵاتانەی‌ دەستووریان پەرلەمانییە كەمتر كێشەیان تێدایە.