10/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەڵمانیا.. دژ بە سەردانەکەی ئەردۆگان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا، بەھەزاران کەس لەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
رۆژی یەکشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە ئەڵمانیا بۆئەوەی لەبەردەم گەورەترین رەوەندی تورکیا لە ئەوروپا کە لەو وڵاتە دەژین، وتارێک پێشکەش بکات و لەمبارەیەوەو دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە، بەھەزاران کەس لە شاری کالسرە لە ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان و توندوتیژیی لێکەوتۆتەوەو پۆلیسی ئەڵمانیاش لەچەندین ناوچەی ئەو وڵاتە رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتۆتەبەر.
چاودێران ئاماژە بۆئەوە دەکەن کە، ئەردۆگان لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا بەنیازە جگە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پارتەکەی، کار بۆ سەپاندنی سیستمی سەرۆکایەتی بکات لە وڵاتەکەیدا.جێی ئاماژەیە، زیاتر لە دوو ملیۆن ھاوڵاتی بەرەگەز تورک لە ئەڵمانیا مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیا ھەیە کە بڕیاروایە لە حەوتی مانگی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوەبچێت و پێشبینیش دەکرێت ھەدەپە دەنگی بەرچاو لە وڵاتە بەدەستبھێنێت ئەمەش وای لە ئاک پارتی کردوە کە بەچری بانگەشە لە وڵاتەدا بکات.