ئەمڕۆ ڕێکخراوی بزاڤی نوێ بە سەرپەرشتی کاک کاروان ڕەحمان و هاوڕییەتی کاک شێرکۆ محمد، چوونە ماڵی باوکی هێلین ولەگەڵ کاک جلیل ئاخافتناین کردو چیرۆکی ژیانی خۆیان گێڕایەوە...
لە دوای گێرانەوەی تراژیدایی ژیانیان بۆ ستافەکە و هەندێك زانیاری تری خانەوادەی کە بە پێویستی نازانین بۆ بڵاوکردنەوە لە ئێستادا ، ئەوەی کە گرنگە ئاماژەی پێبدەین ، بریتیبوو لەوەی کە ڕێکخراوی بزاڤ نوێ: وەك قۆناغی یەکەم هەموو گرفتەکانی چارەسەرکرد بە پستیوانی خوا و پاشان هەوڵ و کۆمەکی خێرخوازان و ڕێکخراوی بزاڤ، توانرا کێشە سەرەکیەکیەیان چارەسەر بکرێت و هەر ئەمڕۆ گەڕانەوە شاری هەولێرو شاری سلێمانیان جێهیشتو باوکی هێلین پەیمانی دا کە جارێکی دیکە منداڵەکانی نانێرێتەوە بازاڕو کاری بۆیاخچێتی ناکەن، لە قۆناغی دووەمدا ڕێکخراوی بزاڤی نوێ ، لە ڕێگای خێرخوازێکەوە پەیمانی دراوەتێ کە ماڵیان بۆ دابین بکەن لە شاری هەولێرو بە بێ کرێ.. هەروەها لەڕێگای ڕێکخرەوەکەمانەوە خەڵکی دیکە پەیمانیان داوە کە موچەی مانگانە بۆ هێلین ببڕنەوە، بۆ چوونەوەی بۆ قوتبخانە.
بەرپرسی ڕێکخراوی بزاڤی نوێ: کاروان ڕەحمان
هەندێك ووێنە