11/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سێ کەس بەر پرسە لەکەوتنی موسڵ
سەرچاوەیەك لەلیژنەی كەوتنی موسڵ، ئاشكرایكرد: 3 كەس لەكەوتنی موسڵا تێوەگلاون و ئەوانیش (مەسعود بارزانی) و (ئەسیل نوجێفی) و (مەهدی غەراوی)ن.
سەرچاوەیەكە بڵاویشیكردەوە: 3 كەسی دیار لەكەوتنی موسڵەوە تێوەگلاون، (ئەسیل نوجێفی) پارێزگاری موسڵ زەمینەی بۆ هاتنە ناوەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) بۆ ئەو شارە خۆشكردووە، ئەویش بە بیانوی بەوەی كە هێزە ئەمنیەكان سەفەویین و لەگەڵ براكەی (ئوسامە نوجێفی) تەماحی هەرێمی سونییان هەبووە.
باسی لەوەشكردووە: یەكێكی تر لەو كەسایەتیانەی هاوكاری ئەو رێكخراوەیان كردووە بۆ ئەوەی دەست بەسەر موسڵدا بگرن، (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردسانە، ئەویش بۆ ئەوەی كەركوك بخاتە سەر هەرێم.
تەئیكدیشی كردووەتەوە: كەسی كۆتایی كە ئەویش بەرپرسیاری سەرەكییە لەكەوتنی ئەو شارە، (مەهدی غەراوی) سەركردەی پرۆسەكانی نەینەوا بووە، غەراوی 4 ملیار دۆلاری وەرگرتووە بۆ ئەوەی هێزە سەربازیەكان لەموسڵا بكشێنێتەوەو لەبەرامبەر ئەو پارەیەدا شارەكەی فرۆشتووە.