11/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەغداد.. نوێنەرانی کورد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کۆدەبنەوە
وابڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو نوێنەرانی کورد لە بەغداد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و ئەندامانی ئەنجومەنی نەوت و غاز لەسەر کێشە داراییەکانی ھەرێم و بەغداد کۆببنەوە.
لەوبارەیەوە " ئـاڵا تـاڵەبانی" سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، لە دوا کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیار دراوە بەردەوام لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆببینەوە، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ھەرێم و جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی نێوان ھەولێرو بەغداد لە بودجەی ٢٠١٥و پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆبونەوەی ئەمجارەدا جەخت لە دوا ئامارەکانی ھەرێم بۆ رەوانەکردنی نەوت دەکەینەوە، چونکە پێدەچێت ھەرێم ھەناردەی نەوتی زیاد کردبێت، بەپێی ئەوەش حکومەتی عێراق دەبێت پشکی ھەرێمی کوردستان وەکو خۆی رەوانە بکات، ئەو تەوەرانە لە کۆبونەوەکەدا باس دەکەین.