13/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنەوەی ئیسلامی ئەندامی لیژنە 21 كەسیەكە قبوڵ ناكەین
بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت: ئێمە ئەندامی لیژنە 21 كەسیەكە لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا قبوڵ ناكەین .
لەكۆبوونەوەی 5ی ئەم مانگە، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان رێكەوتن لەسەر دابەشكردنی لیژنە 21 كەسییەكە بۆ هەمواركردنەوەی دەستوری هەرێم بەپێی سیستمی سانتلیگۆ.
بەو پێیەش پارتی 7 كورسی، گۆڕان 5 كورسی، یەكێتی 3 كورسی، یەكگرتوو 2 كورسی، كۆمەڵ 1 كورسی، كلدوئاشوری 1 كورسی، توركمان 1 كورسیو هەر چوار حیزبەكەی دیكەش (شیوعی، بزوتنەوەی ئیسلامی، سوشیالیستو ئاراستەی سێیەم) 1 كورسییان بەردەكەوێت.
بەڵام تاوەكو ئیستا ئەو پرسە لەنێوان چوار لایەنەكەدا یەكلا نەكراوەتەوە و شوان قەڵادزێی سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا رایگەیاندوە: ئێمە نامانەوێت ببەسترێینەوە بە چەند لایەنێكی دیكەوە ئینجا كورسیەكمان پێبدرێت لەو لیژنەیە.
ناوبراو وتیشی، ئەگەر بەتەنها كورسیەك بۆ ئێمە بەرەوا دەزانن با بابماندەنێ و ئەگەر نا ئێمە كورسیمان لەگەڵ لایەنی دیكەدا قبوڵ نییە.
جەختیشی کردەوە، تاكە چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە ئەوەیە كە هەریەك لەو چوار لایەنە كورسییان پێبدرێت لەئێستادا هەوڵەكان بەردەوامن .