حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگای تر به‌رامبه‌ر ناوه‌ند بگرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر بێتوو حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی دارایی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێم.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا ئه‌نجامدراو به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی حكومه‌تیش به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆك بوون:
١- له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی بڕی پێویستی نه‌وت به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه و یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥، به‌داخه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدرال پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه بارقورسییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی دارایی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٤ و شه‌ڕی دژی تیرۆر و بوونی زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
٢- كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال.
٣- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێككه‌وتنه‌كه و به یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی عیراقی فیدراله‌وه پابه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتبه‌ست به بڕگه‌ی ٣ له مادده‌ی ١١ی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ و به‌پێی یاسای ژماره ٥ی ساڵی ٢٠١٣ی په‌رله‌مانی كوردستان، رێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان.
٤- كۆبوونه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كات كه به‌پێی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرال و هه‌رێم بكات و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌وه.
د.ع