15/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد مەعسوم: دەبێت بەرپرسیارانی ھەڵگیرساندنی دوبەرەكی تائیفیی سزا بدرێن
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، د. فوئاد مەعسوم، داوایكردووە، بەرپرسیارانی ھەڵگیرساندنی دوبەرەكی تائیفیی سزا بدرێن و ستایشی ئاگایی و وریایی زانایانی ئاینیی و ھێزەكانی ئاسایش و دانیشتوانیی ناوچەكەی كرد لە ئاشكراكردنی ھاندەرانی دوبەرەكیی تائیفی.
سەرۆك كۆماری عێراق راشیگەیاندووە تاوان و دوبەرەكیی تائیفیی نابنە كۆسپ لەبەردەم گەلی عێراقدا بۆ ھەنگاونانی كردارەكی لە بەستنی كۆنگرەی ئاشتبونەوەی گشتیی، تێكشكاندنی دوبەرەكیی تائیفیش پێویستی بەیەكخستنی ھەوڵی ھەموو لایەنەكانە لەسەر ئاستی وڵات و پارێزگاكانیش.
ئەوەشی خستۆتەروو، ھەنگاونانی خێراو كارا بەرەوپێشچونی تەواوەتی زامن دەكات بۆ لێكتێگەیشتنی نیشتمانیی.