مێژووی  توركمانستان
15/05/2015 نوسەر: bzavpress

مێژووی توركمانستان


و / لە ئینگلیزی یەوە
ئامێرەكان چەرخی بەردین  بەدرێژایی كەناراوەكانی  دەریای قەزوین و نزیك لەبەندەری  هاوچەرخی توركمانباشی  دۆزرانەوە ، پێش مێژوویان  بۆ مرۆڤایەتی  لەوناوچەیەی  كە ئەمڕۆ ناسراوە  بەتوركمانستان  ئامادەكردو دامەزراندن .
مانەوەی  ناوچە كشتوكاڵی یەكان  لەشاخەكانی كۆپیت-داغ  بەروارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ8000 ساڵ پێش ئێستا . ئامێرە دێرینەكانی  ئەم ناوچەیە لەئاوەڕۆ (چەم و جۆگەلە)ی شاخەكاندا بۆ ئاودانی  دانەوێڵەكان
 بەكارهێنراوە.
هەروەها ئەوان بەهۆی  كۆكردنەوەی ئاژەڵ و ڕاوكردنی  ئاژەڵی كێوی  ماونەتەوەو ژیانیان گوزەراندووە . بەهەمان شێوە  كۆمەڵگاكانی كۆن  فێربوون  ئامێری كانزایی  و گڵینە دروست بكەن ، ئەوان لەگەڵ دانیشتوانی ناوەڕاستی  ئاسیا  دەستیان بەبازرگانی  كردن كردبوو .
ئەم بازرگانی كردنە سودبەخش بوو  هەرچەندە دڵی داگیركەرانی بێگانەیان بەلای خۆیاندا ڕاكێشابوو  .
لەسەدەی شەشەمی  پ.ز ئیمپراتۆریەتی بەهێزی فارسەكان  هەرێمەكانی  پارسیاو  مەرجیانای  لەناوچەیەكدا دامەزراند كەئێستا توركمانستانە .
فارسەكان لەبنكەی جەنگی باشوور  بەدرێژای  چیای  كۆپیت-داغ   دەستیان بەسەر ناوەندی بازرگانی  لەناوەڕاستی  ئاسیادا گرتوو بە زۆرێك لەو خەڵكە دەشتەكیانەی كە لەزەوی یە وشك و بێ‌ پێتەكانی توركمانساندا دەژیان سەریان پێ‌ نەوی كردن .      



سەرچاوە :http://turkmenistanembassy.org/history-of-turkmenstan/