15/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەرپرسێکی سەربازی ئێران ھەرەشە لە ئەمەریکا و سعودیە دەکات
یەکێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی ئێران , ھەرەشە لە ئەمەریکا و سعودیە دەکات , ئەگەر بێتو رووبەرووی کەشتییەکانی وڵاتەکەی ببنەوە کە بۆ پشتیوانی حوسییەکان رەوانەی یەمەنیان کردووە .
کەناڵی " ئەلعالەم "ی ئێران لە زاری عەمید مەسعود جەزائیری یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی گشتی ھێزە ھاوبەشەکانی ئێرانی , بلاویکردەوە , پێویستە سەرانی سعودیە و ئەمەریکا بزانن , کەبەربەست کردنی ئێران بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ ولاتانی ناوچەکە رەنگە ئاگرێکی وا بکاتەوە کە کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بێت .
ئەم لێدوانەش, لە کاتێکدایە , کە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە , چوارەم کەشتی " ئێران شاھد " لە بەرامبەر کەناراوەکانی عومان تێپەر بوو , بریارەیشە لە ماوەی ٦ رۆژی دا بگاتە بەندەری حەدیدەی یەمەنی , ھاوکات بەرپرسانی ئەمەریکا داوایان لە ئێران کرد , ئاراستەی ئەو کەشتییە بگۆرێت کە بەنیازە یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە یەمەن, تاوەکو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی گەیاندنی ھاوکارییەکان بکات بۆ ئەو وڵاتە .
هاوکات ستیڤن واران وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا , رایگەیاندبوو " سوپای وڵاتەکەی چاودێری کەشتیە ئێرانییەکە دەکات.