فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوایه‌ك ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان سه‌رۆكایه‌تی حكومهتو پهرلهمانو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه نامه‌كه تایبه‌ت بووه به دۆسیه‌ی حاكم هاوژین كه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌و ژیانی لهمهترسیداره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌نامه‌كه‌یدا داوای له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه، هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و دادوه‌ره.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
د.ع