16/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان: مانه‌وه‌ی بارزانی بە سه‌رۆكی هه‌رێم به‌لایانه‌وه شتێكی ئاساییه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت رازین به مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌لایانه‌وه شتێكی ئاساییه.
لەو بارەیەوە د. ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری شار رایگه‌یاندووه كه: "به‌لامانه‌وه ئاساییه بارزانی بۆ جارێكی تر سه‌رۆك بێت".
سه‌رۆكی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رازیبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌یانی بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی به‌چه‌ند مه‌رجێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه كه بریتین له: "ئه‌گه‌ر له ده‌ستووره‌كه‌دا سیسته‌می په‌رله‌مانی جێگیر بكرێت و له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و كۆده‌نگیشی له‌سه‌ر بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌وانه واده‌كه‌ن سه‌رۆك نه‌توانێت تاكڕه‌وبێت و پابه‌ندیش ده‌بێت به بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.