16/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
(عومه‌ری کوڕی حه‌فصون) کێ بوو؟
عومه‌ری کوڕی حه‌فصون له له‌دایک بووه‌کانی ئه‌نده‌لوسه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانه موسڵمان بوو سه‌ره‌تا، پاشان بوو به چه‌ته‌ی سه‌ر ڕێگا وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا چل که‌سێکی له‌گه‌ڵ دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌رده‌یه‌کی باش نه‌ما بوو له ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکی زۆر له دوور پشت کۆ بونه‌وه وه یارمه‌تی له ده‌وڵه‌ته‌کانی نه‌سارا وه‌ر ده‌گرت زۆر له نه‌ساراکان له ده‌وری کۆ بوونه‌وه تا توانی هه‌موو باشوری ئه‌نده‌لوس بخاته ژێر ڕکێفی خۆی وه زۆر گه‌وره بوو توانی زۆر له شاره گه‌وره‌کانیش بخاته ژێر ده‌ستی خۆی، وه له‌ساڵی (240تا306)کۆچی به‌رده‌وام ده‌بێت=(855تا919)زاینی .
وه له‌ساڵی(286)کۆچی=(899)زاینی عومه‌ری کوڕی حه‌فصون کارێکی کرد که له مێژووی هه‌موو ئه‌نده‌لوس شتێکی وا ڕووی نه‌داوه ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی که وازی هێنا له ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بووبه نه‌سارانی، وه بیست ودوو ساڵ بوو شۆرشی کردبوو خۆی گه‌وره‌ی خۆی بوو که‌چی وازی له ئاینه‌که‌ی هێنا وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نه‌سه‌راکاندا وابوو که سه‌رکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاشا ده‌بێت واز له ئاینه‌که‌ی بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی تا سه‌ر ئێمه یارمه‌تیت بده‌ین واتا نه‌سه‌راکان، وه خۆی ناونا به (صمۆئیل) بۆ ئه‌وه‌ی مه‌مله‌که‌تی نه‌سرانی له باکور که ناوی لیۆن بوو له خۆی ڕازی بکات، هه‌ندێك موسڵمانی له‌گه‌ڵدا بوون وازیان لێ هێنا، وه مه‌مله‌که‌تی لیۆن به‌ڕاستی بڕوای پێ‌کرد پشتگیری کرد ئه‌و کاته بوو که جیهاد دژی نه‌ساره‌کان وه‌ستابوو. به‌ڵێ کاتێك که جیهاد له مێشکی موسڵماناندا نه‌ما خه‌ڵکانێکی تر ده‌ست پێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی موسڵمانان داگیر بکه‌ن مه‌مله‌که‌تی لیۆن له باکور ده‌ستی کرد به هێرش وه‌عه‌مه‌ری کوڕی حه‌فصون له باشور ده‌ستی کرد به هێرش، وه‌ك هێرشه‌که‌ی ئه‌مریکاو یه‌هودو (جون جرنج) له باشوری سودان دێته به‌رچاوم، ویستیان ئه‌نده‌لوس به کێشه‌ی ناخۆ خه‌ریك بکه‌ن وه مه‌مله‌که‌تی لیۆن له‌ولاوه هێرشی هێنا تاکو هه‌موو ئه‌نده‌لوس داگیر بکه‌ن. وه ئه‌م کارانه هه‌میشه مێژوودا ڕووی داوه، کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم'چووه مه‌دینه قوڕه‌یش پیاوێکیان دروست کرد به ناوی عه‌بدولله‌ی کوڕی ئه‌بی سه‌لول که هه‌میشه خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه بوو له مه‌دینه‌دا.