عەمار حەكیم  پێویستە كار بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق بكەن‌
17/05/2015 نوسەر: bzavpress

عەمار حەكیم پێویستە كار بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق بكەن‌

عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق، هۆشداری دەدات لەو هەنگاوانەی، كە كاردەكەن بۆ دابەشكردنی عێراق.
 
عەمار حەكیم داوادەكات هەموو لایەنەكان لەسەر پڕۆژەیەكی نیشتمانی ڕێكبكەون، كە مافی هەموو پێكهاتەكانی تێدابێت‌و لەبەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە: گرنگە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی نیشتمانی، كە مافی هەموو پێكهاتەكانی تێدا پارێزرابێت .
 
ناوبراو ئاماژری بەوەش کردووە  "پرسی دابەشكردنی عێراق مەترسییەكی گەورەیە دەبێت هەمووان ڕووبەڕووی ئەو هەوڵانە ببنەوە، كە بەئاڕاستەی دابەشكردنی عێراق هەنگاو دەنێن".
 
هەروەها داواش دەكات كە هەمووان كار بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق بكەن‌و ناكۆكییەكان وەلاوە بنێن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسییەكان ببنەوە.