ئەنقەرە لەدوای خستنە خوارەوە كۆپتەرێكی سوریا تەئكید دەكاتەوە لەسەر پاراستنی سنورەكانی و وەڵامی هاوشێوەی هەر لایەنێك، بیەوێت سنورەئاسمانیەكانی ببەزێنێت.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رايگه‌یاند: كۆپته‌ره‌كه‌ی سوریا ئاسمانی توركیای به‌زاندبوو، به‌پێی بنه‌مای كارپێكراویش، ئه‌نقه‌ره مافی خۆیەتی سنووره ئاسمانییه‌كانی بپارێزێت.
وتيشى "توركیا وه‌ڵامی هه‌ر لایه‌نێك دەداته‌وه سنووره‌كانی ببه‌زێنێت و خستنەخوارەوەی كۆپتەرەكەی سوریا، پێداگریی توركیا ده‌رده‌خات لە پاراستنی سنووره ئاسمانییه‌كانی".
داود ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشكرد كۆپتەرەكەی سوریا ئاگادار كراوە‌ته‌وه لەلایەن هێزە ئاسمانیەكانی توركیا پێش ئەوەی بیخرێتە خوارەوە.