18/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێبوردن بۆ سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کان ناو سوپا ده‌رده‌کات
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی ڕێکارییه یاساییه‌کانی دژی چه‌کداره هه‌ڵاتووه‌کانی ناو سوپای عێراقی ده‌رکرد.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا نوسینگه‌ی عه‌بادی ڕایگه‌یاند:سه‌رۆک وه‌زیران بڕیاری ڕاگرتنی ڕێکاریی یاسایی دژی ڕاکردووان و ئاماده‌نه‌بووانی ڕیزه‌کانی سوپای ده‌رکردووه.
به‌ڵام بڕیاره‌که که‌سانی تاوانبار و تێوه‌گلاو له تیرۆر و بردنی ماڵی گشتی ناگرێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌بادی له‌کاتێکدایه که‌له‌و کاته‌ی داعش به‌شێکی عێراقی گرت زۆر سه‌رباز و ئه‌فسه‌رو پله‌دار ڕیزه‌کانی سوپایان به‌جێهێشتووه.