19/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەینێ پەرلەمان دوو پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كات
سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پڕۆژه‌بڕیاری پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌كرێت خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نین.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ په‌رله‌مان دوو پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كات، یه‌ك له‌وانه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت.
وتیشی : هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌بڕیاری دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ته‌واوی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌كرێت، كه ئێستا له سه‌نگه‌ره‌كان دژی داعش ده‌جه‌نگن و خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نین.