20/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رپه‌رشتیار وه‌كو كاریزما
(پڕ مه‌ترسیترین و شێنانه‌ترین بڕوا ،ئه‌وه‌یه كه ئێمه بڕوا‌و بۆچونی خۆمان ته‌واو پێ ڕاست بێت)پاڤێڵ واتسلاویك
وشه‌ی سه‌رپه‌رشتیار یان (موشریف یان موفه‌تیش)له‌لای ئێمه وشه‌یه‌كی نامۆ نیه ،به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندێكی مێژوویی قوڵی هه‌یه له ترس و فۆبیا له بواری په‌روه‌رده‌و زاكیره‌ی مامۆستایان و خوێندكاران .
له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی چونه‌قوتانخانه‌مان تا دواهه‌مین قۆناغه‌كانی خوێندن ئێمه‌هه‌ر به‌م وشه‌یه ده‌ترسێنرێین .ئه‌م وشه‌یه ماكی داكوتیوه له ناو هزری و مێشكی هه‌ریه‌كێكماندا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونمان زیاتر گه‌شه ده‌كات و گه‌وره ده‌بێت ،بۆیه كاته‌ك ده‌بینه مامۆستا هه‌ر به‌م وشه‌یه ده‌ترسێنرێین ،كاتێك ده‌بیه‌ن به‌رێوه‌به‌ر هه‌ر به‌م وشه‌یه ده‌ترسێنرێین .
ئاخر ئێمه له مناڵیه‌وه فێرده‌كرێین و په‌روه‌رده ده‌كرێین كه سه‌رپه‌رشتیار هاته قوتابخانه‌وه ده‌بێت ئه‌و ڕۆژه له هه‌موو ڕۆژه‌كانی تر جیاوازتر بێت.
ده‌بێت ئه‌و رۆژه قوتابییه‌كان هه‌موویان سه‌ریان كز بكه‌ن و بێده‌نگ دانیشن و له هه‌موو رۆژه‌كانی تریش زیره‌كتر و ماقوڵتر بن.
گه‌ر وانه‌كه‌ن ئه‌وا قوتابخانه‌دا ده‌رده‌كرێن ،گه‌ر وا نه‌كه‌ن سه‌رپه‌رشییاره‌كه گوێیان ده‌بڕێت و به پانكه‌ی قوتابخانه هه‌ڵیان ده‌واسێت و فه‌لاقه و حه‌سیر مه‌یان ئه‌كات.
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و وشانه جوان و ناسكانانه بووین كه له ته‌مه‌نێكی ناسكدا به گوێمادا ده‌درا.ئێمه‌ی په‌پوله ئاسا له ته‌مه‌نێكی زۆر زۆر ناسكدا سزا ده‌دراین و سوكایه‌تیمان پێ ده‌كراو حورمه‌تمان ده‌شكێنرا كه‌رامه‌تمان ورد‌و خاش ده‌كرا ڕۆژانه .
بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا دڵی سه‌رپه‌شتیار له خۆی ڕازی بكات .بێ ده‌نگی ئه‌كردین و ئه‌یخاساندین و ته‌مێی ئه‌كردین و حورمه‌تی ئه‌خسته ژێر پێیه‌كانی سه‌رپه‌شتیاره‌وه.له‌سه‌ر خوێنی و له‌كه‌دار بونی ئێمه قاچی كورسییه‌كه‌ی خۆی قایم تر ئه‌كرد.
ئه‌مانه گه‌وره‌ترین پێوانه و هه‌ڵسانگاندنه بۆ باشی و خراپی خودی مامۆستایان و ئێمه‌ی په‌پوله ئاسا.
ئێستاكه‌ش له یادمه له قۆناغی بنه‌ره‌تیدا كه سه‌رپرشتیار ده‌هاته پۆلمانه‌وه ئێمه ده‌بوینه ڕۆبۆت و مامۆستا ده‌بوو په‌یكه‌رێك و پۆلیش ده‌بوه پرسیه‌كی دورو درێژ.
من ئه‌و كات نه‌مده‌زانی له نێوان مامۆستا و سه‌رپه‌رشیتاردا جه‌ده‌لێك هه‌یه .بۆیه ئێستاش ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له‌سه‌رپه‌شتیاره‌كانیان ده‌ترسن له‌به‌رده‌میاندا ده‌بنه په‌یكه‌رێك و مه‌رایی و ماستاویان بۆ ده‌كه‌ن و هیچ و فزه‌یه‌ك له ده‌میان نایاته‌وه ده‌ره‌وه .ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه دیكتاتۆرییه دورودێژه یه كه مناڵیماندا كه هه‌ڵمان گرتوه و پێی ترسێنراوین به ئێستاشه‌وه كاریگه‌رییه‌كی تۆكمه‌ی له‌سه‌ریان هه‌ر ماوه و ده‌ستبه‌رداری نه‌بووین.
نه‌وه‌یه‌ك به زه‌بروزه‌نگ گۆش كرابێت.یان فێركرا بێت كه كه‌سێك له خۆمان گه‌وره‌تر بوو ده‌بێت لێی بترسین و رێزی لێ بگرین ئه‌گه‌ر مافه‌كانیشمان لێ زه‌وت و قۆرخ بكات.
ئێمه‌ش له به‌رده‌میدا ببینه ڕۆبۆتێك و له روخساری وردبینه‌وه تا ئه‌و كات نه‌مده‌زانی سه‌رپه‌رشتیار ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌ییه كه ئێمه لێی بترسین و سه‌رمان كه‌چ كه‌ین له ئاست كۆی بڕیاره قه‌به‌كانیدا.فه‌رمانه‌كانی جێ به‌چی بكه‌ین .هه‌ر قسه فه‌رمایشت و داخوازییه‌كیشی كرد ده‌بێت له قسه‌ی ده‌ر نه‌چین وو توند بیخه‌ینه گوێیه‌كانمان و فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ین .
بۆیه كاتێك سه‌رپرشتیار ڕوده‌كاته قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌و رۆژه ده‌بێته ناخۆشترین و دژوارترین رۆژی مامۆستا‌و قوتابی،ده‌بێته سه‌رسه‌ختترین جه‌نگ له نێوان و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاردا. مامۆستا ده‌زانێت له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت و كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر به دۆراندنی ئه‌و ته‌واو ده‌بێت.
به دۆڕاندنی ئه‌م جه‌نگه‌ش حورمه‌تی ده‌شكێندرێت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت .
چونكه ئه‌و به‌رده‌وام سه‌ركرده‌یه‌كه بڕیار ده‌دات .به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌كانیدا له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا ،ئه‌و به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌به‌رێكی توندڕه‌وه‌و داخوازی ده‌كات به‌سه‌ر مامۆستاكانیدا،
ئه‌و خۆی وا نیشان ده‌دات كه ده‌بێت هه‌ر خۆی خاوه‌ن بڕیار بێت هه‌ر خۆی خاوه‌ن قسه‌و داخوازی بێت.
هیج كه‌سێك جگه له خودی خۆی بۆی نیه ڕای خۆی بڵێ و قسه‌ی له قسه‌یدا بكات،
ئه‌و یه‌كه‌م كار كه به‌رده‌وام ده‌یكات و ده‌یه‌وێت بیكات ئه‌وه‌یه مامۆستایان و قوتابیان لێی بترسن و ببنه ڕۆبۆت به ئاره‌زوی خۆی بیان جولێنێت ویاری به ئاوه‌زیان بكات،
ئه‌و پێی وایه كائینێكی گه‌وره‌یه ئه‌زمونێكی دورودرێژی هه‌یه و هه‌زاران لاوی وه‌كو ئێمه‌ی په‌روه‌رده‌كردوه ،به‌ڵام چ په‌روه‌رده‌كردنێك !
په‌روه‌رده‌كردنێك تا سه‌ر ئێسقان بریتی بوبێت له لێدان و چاوسوركردنه‌وه و هه‌ڵواسین و قژ ده‌رهێنان و په‌نجه سوركردنمان به خوێن و جه‌سته‌مان خه‌ت خه‌ت كرابێت به دار وزنجیر و سۆنده ……هتد
په‌روه‌رده كردنێك تاسه‌ر ئێسقان بریتی بوبێت له جنێودان و سوكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و ناوناتۆره و شعور برینداركردنمان و به‌كه‌م سه‌یركردنمان په‌روه‌رده‌كردنێكی سه‌قه ت و سواو كه قوتابخانه‌یان لا كردینه زیندانێكی نوته‌ك و دۆزه‌خێكی هه‌تا هه‌تایی و هه‌زاران لای ئێمه‌یان له نیشتیمان وه‌ده‌رنا و به‌هه‌زاران لاویان سه‌رگه‌ردان و مالوێران كرد .ئێستاش ده‌یانه‌وێ ئێمه‌و نه‌وه‌ی نوێمان به‌هه‌مان ئاراسته‌ی سه‌قه‌تی و به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و به‌هه‌مان كلتور په‌روه‌رده بكه‌ن .
ده‌یانه‌وێت ئه فلیمه ڕه‌ش و سپی یه‌ی جارانمان نیشان بده‌ن كه لێوان لێو بوو له ئازاروترس و نابوت كردنی مرۆڤایه‌تی .
ده‌یانه‌وێت به‌و خۆڵه‌ی جاران چاوه‌كانمان پڕ بكه‌نه‌وه به‌ره‌وه دنیای مۆدێرن وكراوه ئاڕاسته‌مان نه‌كه‌ن .
ده‌یانه‌وێت هه‌مان نه‌وه‌ی جاران بین و به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری به شعورمان بكه‌ن و بمان خه‌سێنن له ژێر دروشمه ناشیرین كۆن و سواوه كانیان .ئێمه‌ش بێ ده‌نگ وده‌سته‌وه‌ستان بین و قفلێكی گه‌وره بده‌ین له‌ده‌ممان