20/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمان 20 ئەندامی لە لیژنەی ئامادەكردنی دەستور پەسند كرد
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستاندا ناوی كاندیدانی لیژنەی 21 كەسیەكەی لیژنەی هەمواری دەستور گفتوگۆی لەبارەوە كراو، ژمارەیەك لەپەرلەمانتاران داوای زیادكردنی ئەندامانی لیژنەكەیان دەكرد، بەڵام لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە رەتكرایەوە.
لەو 21 كەسەی كە بۆ لیژنەكە دیاری كراون، تەنیا 20 كەسی پەسندكرا،كورسیەكی تریش كە بۆ چوار لایەنی بزووتنەوەی ئیسلامیو حزبی شیۆعیو سۆسیالیستو زەحمەتكیشان دانرا بوو، ئەندامەكەیان دیاری نەكردبوو بەهۆی نیگەرانیان لەسەر پشكی خۆیان.
دوای گفوگۆیەكی زۆری پەرلەمانتاران لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی كورسیەكانی ئەو لیژنەیە، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا ناوەكان كە پێشكەش كراوە بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، دوای خوێندنەوەی ناوی سەرجەم ئەندامەكان كەژمارەیان 20 ئەندامن بوو بە دەنگی 71 بەڵێ و یەك دەنگی نەخێر دەنگی لەسەر دراو.