20/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حکومەتی ناوەند: هەولێر پابەندی رێکەوتننامەکە نەبووە
حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند كه به‌غدا له‌مانگی نیساندا ته‌نیا 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنامه نهوتیهكهیه كه ده‌بوو 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه بكردایه.
لەو بارەیەوە سه‌عد ئهلحدێسی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق راگه‌یاندووه، كه ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی نه‌وتی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئارادا نییه‌و ئه‌و جۆره هه‌واڵانه درون له‌راستیه‌وه.
وتیشی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن راست نیه‌و به‌غدا پابه‌نده بهرێككهوتننامه نه‌وتیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێرداو ده‌ستبه‌رداری نابێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ته‌نیا لێكهتێگهیشتن نییه به‌ڵكو یاسایه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2015 دا په‌سه‌ندكراوه و مولزه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان.
راشیگه‌یاند: به‌غداو هه‌ولێر رێكه‌وتوون خۆیان به‌دوور بگرن له زمانی په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌كان و كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك كه هه‌ردوولا پێ رازیبن ، ئه‌مه سه‌رباری بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه "كه له مانگی نیشانی رابردوودا به‌غدا 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێم وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌قی رێككهوتنامهكهیه كه بریتییه له 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.