20/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ستورێكی خزمانه ؟!
ماوه‌یه‌كه مشومڕی ده‌ستور ی هه‌رێمی كوردستان له له‌ناوه‌نده سیاسی و ئه‌كادیمی یه‌كانی كوردستان چڕ بۆته‌وه كه ده‌بێت ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردی باشوور ؟!!
منی نه‌خوێنده واریش نه‌م توانی خۆڕاگر بم له ئاستی ئه‌و پڕۆژه چاره نوس سازه‌ی كه زۆر له‌مێژه گه‌لی كورد چاوه‌ڕێی ده‌كات ؟!
ئێمه‌ی كوردی باشوور پێویستمان به ده‌ستورێكی خزمانه هه‌یه كه مافی هه‌موو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت خێڵ و بنه‌ماڵه كان به گه‌وره و بچوكه‌وه ؟!بدرێت
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد ببینه خاوه‌نی ده‌ستورێكی مۆدێرن و فول دیموكراسی ئه‌وه ده‌بێت ته‌وای ماده و خاڵه‌كانی ئه‌و ده‌ستوره ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی خزمایه‌تی ژن و ژن خوازی بكرێت ؟؟!!
*.هه‌موو لایه‌نه سیاسی یه‌كان مافی ئه‌وه یان هه‌یه كه‌وێنه‌ی سه‌ر كرده‌و مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی حیزه‌كانیان هه‌ڵبواسن له و شار‌و شارۆچكانه كه ڕێژه‌ی ده‌نگی زۆریان هه‌یه به‌پێ ی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ؟!جگه له كۆشكه كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌ر له‌مان و حكومه‌ت نه‌بێت كه ئه‌وانه هێڵی سوورن و تاپۆكراون له‌سه‌ر حیزبی شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتكار كه وێنه‌ی سه‌رۆكه كانی یان له‌وێ هه‌ڵواسراون و لێكردنه‌وه یان شكادنی مێژووی كورده ؟!
*.دابه‌شكردنی گردو ته‌پۆلكه‌كان جگه له(سه‌ری ڕه‌ش و گردی زه‌رگه ته‌و قه‌لا چوالان ) چونكه ئه‌و شوێنانه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه یاسكاندان ؟!!هیچ قسه‌و گفت‌و گۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شوێنا نه جێگای قبوڵكردن نی یه ؟؟!!
*.كورسی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ویش بۆ كاك مه‌سعود یه‌كلای كراوه‌ته‌وه كه تاوه كو به‌ڕێزیان ئه‌و كورسی یه بوێت ئه‌وه موڵكی خۆیه‌تی وه به‌ڕێزان (م.علی باپیر‌و .م. محمد فه‌ره‌ج ، كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود .كاكی حیزبی ..... كاكی حیزبی .... له به‌ر ئه‌منی قه‌ومی ئه‌و ناوانه‌م به ووشه‌ی كاك نوسیون )به‌ناڕاسته خۆ پێ یان باشه له‌م بارودۆخه‌دا كاك مسعود سه‌رۆكی هه‌رێم بێت ؟؟!!
*.نه‌وت و سامانه سرووشتی یه‌كان كه ئێستا (یه‌كێتی و پارتی )خاوه‌نی هه‌موو پاڵاوگه‌و بیر نه‌وته‌كانن ؟!حیزبه‌كاتی تریش بكه‌نه هاوبه‌ش و شه‌ریك (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو )زۆرترین پشكیان به‌ر بكه‌وێت و حیزبه بچوكه‌كانی تریش به چوار حیزب یه‌ك بیر و یه‌ك پاڵاو گه یان به‌ر ده‌كه‌وێت ؟!!
*.تابلۆ ئۆتۆمبێله حكومی یه‌كان و په‌ر له‌مانیش به خزمانه دابه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه ؟!كه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی په‌ر له‌مان ده‌به‌خشین و به كه‌سانه‌ی كه‌ماڵیان له و شار‌و شارۆچكانه نزیكه كه شوێنی گه‌شتو گوزارین تاوه‌كو به به‌ردێك دوو ئامانج بپێكین كه چوون بۆئه‌وشوێنانه زانیاریمان بۆ بهێن له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه بزانین كه گۆشتی مریشك یان مانگا‌و بزن و گۆلك به‌كار ئه‌هێنن ؟؟!وه تاوه‌كو زانیاری ته‌وا مان بۆ بهینن له سه‌ر ناو چه شاخاوی یه‌كان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی په‌ر له‌مان له هه‌ڕه‌ش و مه‌ترسی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان
تابلۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌كو خۆی ده‌هێڵینه‌وه چونكه له‌ئێستا دا زۆرباش دابه‌شمانكردون له كۆی (100)تابلۆی ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی (40)ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن ؟!
ئۆتۆمبێله جام ڕه‌شه‌كانیش وه‌كو خۆیان ئه‌هێڵینه‌وه له‌به‌ر ئه‌منی قه‌ومی ؟!!
*.ووڵاتانی دراوسێ ی كوردستان وه‌كو (ئێران و توركیا )گرنگترین ماده‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌بن كه توركیا له هه‌ولێر و دهۆك ئازاد و رێگا پێدروان و . ئێرانیش له سلێمانی و گه‌رمیان رێگا پێ دروان بۆ بازرگانی گشتی ئه‌و دووڵاته‌ی دراوسێمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی شۆڕشه كوردی یه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه خه‌ریكه ده‌گه‌ینه ده‌وڵه‌تی كوردی هاوكارو پشتیوانمان بوون بۆ یه نابێت بێ وه‌فا بین به‌رامبه‌ریان ؟؟!!
*.ناوچه داگیر كراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یش بۆ دوای شه‌ڕی داعیش له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی سونه و شیعه‌ی یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه جاچی به شه‌ڕ بێت یان رێكه‌وتنی خزمایه‌تی ؟!!