مه‌سعود بارزانی بەرەوە وڵاتی ئوردن بەڕێكەوت
21/05/2015 نوسەر: bzavpress

مه‌سعود بارزانی بەرەوە وڵاتی ئوردن بەڕێكەوت

ئه مرو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ فرۆکه‌ خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئوردون به‌رێکه‌وتن.

بەپێی زانیاریەكان سەردانەكە بۆ بەشداریكردنە لەكۆنگرەیەكی ئابوری كە لەدەریای مردووی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
 
كۆنگرەكە بە بەشداری نزیكەی 60 سەرۆك‌و سەركردەی جیهان‌و چەندین بازرگان‌و سەرمایەدار بەڕێوەدچێت، كە تا 23 ی ئەم مانگە دەخایەنێت، كۆنگرەكە دەورییەو ساڵانە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت كە چەندین پرسی ئابوری لەو كۆنگرەیەدا تاوتوێ‌ دەكرێت، بەتایبەت لەناویشیاندا نەوت‌و كشتوكاڵ‌و بازرگانییە.
 
بڕیاريشه لەو سەردانەدا مەسعود بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵا پادشای ئوردن‌و چەند سەرۆك‌و بازرگان‌و سەرمایەدارانی چەند وڵاتێك كۆبێتەوە.