مەرزیە ئەفخەم بێ ئاگایی خۆی لە سەردانی وەفدێكی تاڵیبان بۆ وڵاتەكەی نیشاندا
21/05/2015 نوسەر: bzavpress

مەرزیە ئەفخەم بێ ئاگایی خۆی لە سەردانی وەفدێكی تاڵیبان بۆ وڵاتەكەی نیشاندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێ ئاگایی خۆی لە سەردانی وەفدێكی تاڵیبان بۆ وڵاتەكەی نیشاندا.

مەرزیە ئەفخەم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هیچ زانیاریەكیان نییە لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەردانێكی بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان دەكەن بۆ تاران.

وتیشی: ئەو سەرچاوانەی دەنگۆی لەو جۆرەیان بڵاوكردۆتەوە پێویستە لەو بارەوە ڕوونكردنەوە بدەن.

پێشتر ئاژانسی تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسداران بڵاویكردبوەوە، كە شاندێكی نوێنەرایەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە قەتەر، سەردانی تارانیان كردووە و چاویان بە ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی كەوتووە.