21/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كات
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكات له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریادا.
نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه داوای له پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بكه‌ن له‌نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، كةبه‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه كوشنده‌یه‌وه، به‌سه‌ده‌هش كه‌س كوژراون.
وه‌هه‌روه‌ها لایخۆشیه‌وه ولیەم هیگ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند "بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە ناوچەی خوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق كە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان و بەكارهێنانی چەكی كیماییەوە بە سەدان كەس كوژران نیگەرانی كردووین، بەڵام ئەگەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی راست بێت، مەترسی بەكارهێنانی زیاتری چەكی كیمایی دەكرێت".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/082013 ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌ی غوته‌ی ڕیفی دیمه‌شق چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی به‌كارهێناوه كه‌به‌هۆیه‌وه تاكو ئێستا 650 كه‌س كوژران ...