ئۆباما: کەوتنی شاری رومادی جۆرێکە لە پاشەکشێی تەکتیکی
22/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئۆباما: کەوتنی شاری رومادی جۆرێکە لە پاشەکشێی تەکتیکی

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێی وایە کەوتنی شاری رومادی جۆرێکە لە پاشەکشێی تەکتیکی و واشنتۆن ھاوپەیمانەکانی ھەرگیز لە جەنگی دژی چەكدارانی داعش شکست ناھێنن.

باراک ئۆباما لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری " زەی ئەتلانتیک" ی ئەمریکی رایگەیاند: کەوتنی شاری رومادی بەدەست  چەكدارانی داعش مانای شکستھێنانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە جەنگی دژی تیرۆریستان ناگەیەنێت، بەپێویستیشی زانی کە ھاوکاری زیاتری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێت بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە تا ئێستا لەژێر دەستی  داعشدایە.

 روونیشیکردەوە کە وڵاتەکەی بەنیازە لەناوچە سوننە نشینەکان خولی زیاتری مەشق و راھێنانی سەربازیی بۆ ھێزە ئەمنییەکان ئەنجام بدرێت و پشتگیری زیاتری ھۆزە سوننەکان لە جەنگی دژ به داعش بکرێت.