22/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژئاواو پیلانی ئیستعماری نوێ
بەشی سییەم و كۆتای ..
ترسی رۆژ ئاوا لەگەرانەوەی مسولمانان بۆناو مێژوو وکەلتوری رەسەنی خۆیان لەوەدا دەردەکەوێ کەئەوانە چەند هاوارێکی ترسناکیان لێ هەل ساو ، ئەوان نەخشەی تەنگ بێهەڵچنینینان بۆ جیهانی ئیسلامی مسوڵمامان داڕشت و چەند هەنگاوێکیان نا بە هەنگاوی رۆهەلاتناسی و مۆژدەبەری خۆیان، ئەوە جگە لە جاسوسو بەکرێگیراوانیان لە روانگە سیاسی ( کەخۆی لەو سەرکردە دۆگمایانەی جیهانی عەرەبی دەبینێتەوە کە هەندێکیان رۆیشتن و وا جاوەروانین ئەوانی تریش مالئاوای بکەن) هەروەها رۆشەنبیرانیان کە قەلەمەکانیان بەردەوام کەوتونەتە ویزەی قسەوتن بە ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلام ، لە کاتێکدا ئەوان دیسانەوە سەرکەوتوبون لە دەست بەسەرداگرتنی بەرنامەی خوێندنی زانکۆو پەیمانگاکان،
مسولمَانان دەبێت بۆیان دەر بکەوێت کە رێبازی بەناو زانستی رۆَژئاوا بریتیە لە هەلەو درۆو سەرلێ شیوان، هەرکات ئەو مەترسیە دەرکەوت و ئەو بینا درۆینەی رۆژئاوا بەرو دارمان چوو لە کاتێکدا وا ئێستا بەرەو دارمان دەچێت ، ئەوا مسوڵمامانانیش بەرەو قەلەم رەویە سەرەکیەکەی خۆیان دەگەرێنەوە ،لەلایەکی تروە رۆژئاوا و بەناو رۆشنبیرانی ناو جیهانی ئیسلامی وا گومان دەبەن مسولمانان ئەو بارە سەردەمیەی کە خەریکە بەسەر دەچێت بە ویستی خۆیان بووە و قبوڵیان کردوە، بەلام ئەمە راست نیە چونکە ئەمە هەموی بە فێڵ و درۆو هەڵخەلەتاندن و چاوەشەکاری و بە لارێ دابردنی رۆلەی ئەم ئومەتە بووە.
رۆژئاوا زانیاریان لە ئیسلام وەرگرت بەلام ئێستا نکوڵی دەکەن خۆیان بەگەورە نیشان دەدەن ،ئەمە لەلایەک ، لەلایەکی تروە نەخشەی زانستەکانیان شێواندو بنەرەتەکەیان داپۆشی تا کو مسوڵمانان نەگەرینەوە بۆسەرچاوەکانیان ، ئەمە راستی روانینی خەباتی رۆژئاوایە دژ بە ئیسلام کە زیاد لە 4 سەدەییە خۆیان پێوە سەرقاڵ کردوە ، دەیان چەمک و واتا کەلای رۆژئاوای مەسیحی و عەلمانی و فەلسەفەی مادیدا هەن پێچەوانەی ئیسلامن وەک ( خوا ، ئاین ، ئەخلاق ، خێزان ،دەوڵەت ، دەسەلات و شارستانیەت ) سەرەرای جیاوازی چەمکە ژیاریی و پەروەردەیەکان،
نەخشەی نوێ ی پیلانی ئیستعماری نوێ بریتی بوو لە گەمارۆدانی ئیسلام سەبارەت بەلایەنەکانی فکری کەخۆی لەبواری سیتەمی عەلمانی شکستخواردو لە ناو جیهانی ئیسلامی و دیموکراسی فەوزەوی لەروانکە سیاسی و روانگە قیمیەکە بە مافی مرۆڤ و سیستمە ئابوریە شکست خواردوەکەی خۆیان کە بریتیە لە سەرمایەداری، بە لام هەموو ئەمانە ئێستا تاکی مسوڵمان لەسەری واجبە پێی بزانیت و خۆی بۆ بر زانیاری بکات بۆ روبەرووبونەوە لەکەڵ ئەم چەکە بێدەنگەی کە بۆ جەنگێکی لەسەرخۆمان دەمان بات.