23/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی : ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و 3 لایه‌نه‌كه‌ی تر كرا به‌رنامه بۆداڕێژراو بوو
دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تایبه‌ت به (بزاف) ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردی خاڵێكی ڕه‌شه له سیاسه‌تی خولی چواره‌می په‌رله‌مان وئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و 3 لایه‌نه‌كه‌ی تر كرا به‌رنامه بۆداڕێژراو بوو له‌لایان 5 حیزبه‌كه و به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه 2 كه‌سیان له ئۆپۆزسیۆنی پیشوون .
له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌وه به‌ڕێز ناوبراو ووتی، په‌سه‌ندكردنی یاسا پێویستی به‌سازان هه‌یه به‌ڵام لێره‌دا به‌سازان نه‌كرا و به‌كۆنتڕۆڵكردن كرا كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی خۆیان بوو كه هات و هاواریان بۆده‌كرد. وه ڕایگه‌یاند" پیدانی كورسی به 4 لایه‌ن درووستكردنی ئاریشه‌یه له‌لایان په‌رله‌مانه‌وه چوونكه ئێمه فكره‌و بیرووبۆچوونمان زۆر له‌یه‌كه‌وه جیاوازه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتیشی پێشتر 2 لایه‌ن بابه‌ته‌كانیان یه‌كلا ده‌كرده‌وه ئه‌مڕۆ بۆته 5 لایه‌ن به قۆرخكاری ده‌یانه‌وێ پرسه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی جاران پێیان ده‌وت پرسی نیشتمانی ئه‌مڕۆ كردوویانه پرسی حیزبی زۆر سڕف به‌ڕێز قه‌ڵادزه‌یی وتیشی 19 ناو هاتووه هیچی سیفی له‌گه‌ڵ نیه چوونكه ناكرێ چه‌ندكه‌سانێك ده‌ستوور بنووسنه‌وه به‌ڵام ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نه‌یانناسن و سیفی یان لا نه‌بی بۆیه به‌دڵنیایییه‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌م لیژنه‌یه‌دا هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لێی به‌رپرسیاره. له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ووتی " هه‌موویان په‌له ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و لیژنه21 ئه‌ندامیه ئه‌جێنداو به‌رنامه حیزبیه‌كه‌ی خۆی له‌وێدا ببینێته‌وه و له‌ده‌ستووردا بیچه‌سپینێت بۆیه ده‌یانه‌وێ سیاسه‌تی زۆرینه به‌سیستمێكی ڕۆژئاوایی سه‌رمایه‌داری (سانتلیگۆ) له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكه‌ن