هه‌میشه ئه‌وه‌مان به‌گوێدا ده‌درێت كه فڵان لایه‌ن و حزب و ده‌سه‌ڵات كه ده‌ڵێن عه‌لمانین مه‌رج نییه عه‌لمانی بن, كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه عه‌لمانین له‌فیكرو بیركردنه‌وه‌و مه‌نهه‌جدا دڵگه‌رمتر له سیكۆلاریستهكانی ئه‌وروپا، به‌ڵام بۆچی لهمومارهسهدا عه‌لمانی نین؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه وه‌ڵامی بابه‌تی و زانستی ده‌وێت.
به‌وردبوونه‌وه له‌ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی بیر‌و سایكۆلۆژیای ئه‌و ره‌وت و هێزانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن عه‌لمانی و له‌واقیعی كرده‌ییدا عه‌لمانی ته‌واو نین و ماستاو بۆ دین و دینداران سارد ده‌كه‌نه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه هێزه عه‌لمانییه ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیهانی ئیسلامی فول عه‌لمانین، به‌ڵام زه‌مینه‌ی كاركردنیان ئیستیعابی عه‌لمانیه‌ت ناكات، ئه‌وان ناتوانن له‌ناو دنیای ئیسلامدا كه بارگاوییه به‌ئایین به‌ناوی عه‌لمانیه‌ته‌وه یان به‌گوتاری عه‌لمانیانه‌ی خۆیانه‌وه جێگاپێیان قایم بكه‌ن، بۆیه ئه‌وان دێن ته‌وزیفی ئایین و زانایان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگا پێیه‌ك بۆ خۆیان له‌كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و بێلایه‌نییه‌ی عه‌لمانیه‌ت داوای ده‌كات كه عه‌لمانییه‌كان له‌نێوان ئایینه‌كاندا ره‌چاوی بكه‌ن بۆیان نالوێت و ناچار بۆ خۆبردنه پێشه‌وه لهكۆمهڵگهكانیان به‌لای ئایینی زۆرینه‌و هه‌ژموونداردا دهیشكێننهوهو دووچاری ئه‌و دووفاقییه ده‌بن پێناسه‌كردن و ناسینی شوناسیان ئاسان نابێت.
هه‌ندێ جاریش كه ده‌یانه‌وێت راستگۆیانه وه‌ك عه‌لمانی و ده‌سه‌ڵاتێكی سیكۆلار مامه‌ڵه بكه‌ن رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه ئاینییه‌كه ده‌بنه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌زه‌برو زۆر هه‌ندێ مه‌بادیئی خۆیان بسه‌پێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك و بورقێبه لهتوركیاو تونس كردیان كه ده‌ره‌نجام و ئێستای ئه‌وانیشمان بینی.
كه‌واته عه‌لمانی وه‌ك حزب و ده‌سه‌ڵات و كاراكته‌ری ده‌سه‌ڵاتدار بوونی هه‌یه‌و ئه‌مرۆ هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ناو دیای ئیسلامدا هه‌یه، به‌ڵام توانای سه‌پاندنی سیستمی عه‌لمانییان نییه به‌و شێوه‌یه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌یخوازێت، چونكه ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان ئیستیعاب و ته‌قه‌بولی سیكۆلاریزم ناكات، ئه‌مه‌ش بۆ بوونی حزبه ئیسلامییه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه، بگره هه‌ندێ جار بوونی ئه‌حزابی ئیسلامی و ئه‌دای خراپیان زمینه بۆ چه‌ند هه‌نگاوێك هاتنه پێشه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌كان خۆش ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن سه‌دام و قه‌زافی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پارته‌كانی ئێره‌و ده‌وروبه‌رمان عه‌لمانی نین، ئه‌وانه فیكر‌و ئایدۆلۆژیای حه‌قیقی ئه‌وانیان نهخوێندووهتهوهو ته‌نها چاویان له‌سه‌ر هه‌ندێ مامه‌ڵه‌و میكانیزمی كاری ئه‌و پارت و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه كه گوزارشت له‌ویست و ئیراده‌ی ئه‌وان ناكات و تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان ناچاری كردوون ئه‌م مامه حهمهییه بۆ دین و دینداران بكه‌ن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی عه‌لمانی بوون و له‌پێناوی به‌عه‌لمانیكردنی كۆمهڵگهكانیشیاندا خوێنیان رشتووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به‌شوناسه حه‌قیقییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بوونی خۆیان بچه‌سپێنن ناچار بۆ مانه‌وه‌و ئیستیعابی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی موسڵمان په‌نایان بۆ دین و مه‌لاو ره‌مزه دینییه‌كان بردووه.. نه‌تانبینی حزبی شیوعی له‌باشووری عێراق لافیته‌ی بۆ حه‌سه‌ن و حسه‌ین هه‌ڵواسیبوو؟ یان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستاندا دروشمی ئایینی و ئایه‌تی قورئانیان به‌كار ده‌هێنا؟ من ده‌ڵێم عاله‌می ئیسلامی پڕه له‌عه‌لمانی وه‌ك خاوه‌ن فیكر‌و خه‌ون و خه‌یاڵ، به‌ڵام عه‌لمانیه‌ت وه‌ك پراكتیك و كار‌و كرده‌وه‌ی عه‌لمانیانه وجوودی نییه، چونكه خاكه‌كه‌ی عه‌لمانیه‌تی لێ ناڕوێ و هه‌ر تۆوێك بووهشێنرێت با هه‌زار جۆر كوت و مه‌وادی بیانیشی بۆ به‌كاربێت هه‌ر وشك ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانییه‌كان عه‌لمانیانه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن ته‌مه‌نیان درێژ نابێت و كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان ته‌قه‌بولی ناكه‌ن و ناسه‌قامگیری له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێت كه به‌سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ته‌واو نابێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش وه‌ك ئایینداره‌كان خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ورێكخراوی زانایانی ئایینی دروست ده‌كه‌ن و ناوی ئیسلام ده‌خه‌نه ناو برگه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه، واته فۆرمێكی ئایینی بۆ خۆیان داده‌تاشن كه ناناسرێنه‌وه بۆ خه‌ڵك عه‌لمانین یان ئیسلامین، به‌مه‌ش ده‌یان ساڵه خۆیان و گه‌له‌كانیان دووچاری ونبوون و سه‌رگه‌ردنی كردووه‌و فێڵ له‌خۆیان و لهگهلهكانیشیان ده‌كه‌ن.
چاره‌سه‌ریش گه‌ڕانه به‌دوای فۆرمێكی واقیعی له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاییندا كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا بگونجێت و تیایدا شكۆ‌و سه‌روه‌ری ئیسلام وه‌ك ئایینی زۆرینه پارێزراوبێت و ئازادی ئه‌وانیتری ئاییندارو بێ ئایینیش له‌چوارچێوه‌ی یاسادا به‌هه‌مان شێوه پارێزراوبێت و كۆتایی بهچهلهحانێی بێزه‌نتیانه‌ی نێوان ئیسلامی و عه‌لمانی بهێنرێت كه تا ئێستا جگه لهخۆخهریككردنی بێ سوودو دواخستنی ره‌وتی گه‌شه‌كردنی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان هیچیتری لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.