23/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق داگیرکردنی رومادی بەجۆرێک لە پیلانگێڕی وەسف دەکات
ساڵح موتڵەگ: جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێک لە بەرپرسیارێتی داگیرکردنی رومادی لەلایەن داعشەوە دەخاتە ئەستۆی حکومەت و کشانەوەی سوپاش لهوناوچهیه بەجۆرێک لە پیلانگێڕی وەسف دەکات.
راشیگهیاند حکومەتی عێراق جدی نەبووە لە چڕپەککردنی ھۆزەکانی ئەنبار، ئەوەش بووە ھۆی لاوازکردنی چەکداری ھۆزەکان لەبەردەم پەلامارەکانی داعش، بەوەش تیرۆریستانی داعش ئەو ھەلەیان قۆستۆتەوەو دوای کشانەوەی ھێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە.جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیش دەکاتەوە لەوەی کشانەوەی سوپا لە رومادی بێپاساو بووەو جۆرێکیش بووە لە “پیلانگێڕی”ی بەرامبەر بەو شارە.