23/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەسعود بارزانی : سەربەخۆى کوردستان بەڕێوەیە
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوای تێکشکاندنی داعش لە عێراق و سوریا دۆخی ناوچەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە و دەشڵێت، کوردستانی سەربەخۆ بەڕێوەیە.
مەسعود بارزانی لە میانی چاوپێکەوتنێكیدا لەگەڵ فڕانس ٢٤ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداوە ڕاشیگەیاند، حکومەتی ناوەندی ڕێز ناگرێت لە ڕێککەوتنی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بارزانی هەڕەشەی ئەوەشی کرد ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بێت هەرێم خۆی نەوت دەفرۆشێت.