کەمال كەركووكی ستایشی ئەردۆگان دەکات
23/05/2015 نوسەر: bzavpress

کەمال كەركووكی ستایشی ئەردۆگان دەکات

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سوپاسی سەرۆك كۆماری توركیا دەكات لەبەرامبەر ئەوەی وتبووی دژایەتی درووستبوونی دەوڵەتی كوردی ناكەن و بەرپرسە كوردە دەشڵێت:"دەوڵەت بوون مافێكی ئاسایی خۆمانە".

لەمیانی بەشداری كردنی لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادی كوردستان كە لە ئێران چالاكیەكانی خۆی بەردەوامی پێ دەدات، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگە كەمال كەركووكی وتی '' هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی ئابووری و سیاسی بەهێزی لەگەڵ توركیا هەیە و هاوكات گوتەكانی سەركۆماری توركیا  رەجەب تەیب ئەردۆغانی لەسەر پرسی سەربەخۆیی هەرێم بەرزنرخانە و بە هەڵسەنگاندنێكی بەنرخی وەسف كرد''.

وتیشی '' "ئەردۆغان كاتێك دەڵێت 'پرسی جیابوونەوەی هەرێم ، پرسێكی عێراقیە ، ئەگەر ئەوە لە عێراقدا رووبدا ئەوا كێشەیەكی نێوخۆییە'، ئەمە گوتەیەكی باشە و سوپاسی ئەردۆغان دەكەین بۆ ئەو گوتەیەی، هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی باشی هەیە لەگەڵ هەموو دراوسێكانیدا بەتایبەت توركیا، كە هیوادارین ئەو هاریكاریەشمان بەردەوامی هەبیت''.