له شاری ئامەدی باکوری کوردستان گروپێکی سەر بە "ھودا پار" بەچەکەوە ھێرشیان کردە سەر لایەنگرانی ھەدەپەو پەلامارەکەش برینداربوونی دوو گەنجی لێکەوتۆتەوە.
کە نزیکەی ٢٥ ئەندامی ھوداپار کە پێشتر بەناوی حزبوڵاوە کاریان دەکرد،پەلامارەکەش برینداربوونی دوو گەنجی لێکەوتۆتەوە.
ھێزەکانی پۆلیسیش کە تەنھا ١٠٠ مەتر لە شوێنی رووداوەکەوە دوور بوون، رێگرییان لە پەلاماری ئەندامەکانی ھوداپار نەکردووە.
جێی ئاماژەیە بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا، لە دوای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیاوە ھێرشکردنە سەر بنکەکانی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە بەشێوەیەکی بەرچاو ھەڵکشاوەو زیاتر لە ١١٠ جار پەلاماری بنکەکانی ئەو پارتە دراوە.