24/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌بار یاوه‌ر : پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ری ئه‌نبار ناكات
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له لێدوانێکيدا ڕایگه‌یاند: پێشمه‌رگه شه‌ڕی ئه‌نبار ناکات و خودی ئه‌و پارێزگایه هێزی زۆره.
وتیشی : ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که هۆکاری که‌وتنی ئه‌نبار خراپ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌که سه‌ربازییه‌کانه و وتی: "قیاده‌ی شه‌ڕ خراپه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جەختیشی کردەوە : هۆکاری به‌شداری نه‌کردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ئه‌نبار ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه دووره و هێزی پێشمه‌رگه له ڕووی یاساییه‌وه ناتوانێت شه‌ڕی ئه‌نبار بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به فه‌رمیش داوای لێبکرێت.
ئه‌م وتانه‌ی جه‌بار یاوه‌ر له كاتيکدایه که ڕۆژی ڕابردوو خالد عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق له لێدوانێکی تایبه‌تدا رايكه ياند : ئاماده‌کارییان بۆ شه‌ڕی ئه‌نبار کردووه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات بۆ شه‌ری ئه‌نبار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن.