سه‌یدسادق : كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی دۆزرایەوە
24/05/2015 نوسەر: bzavpress

سه‌یدسادق : كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی دۆزرایەوە

لە گوندی قاڵی جۆی سەر بە قەزای سەیدسادق كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی دۆزرایەوە کە نزیكەی (600) پارچەی جۆراوجۆر تەقەمەنی تێدابوە .
شوێنی كۆگاكە بازگەیەكی سەردەمی حكومەتی پێشوی عێراق بوە، ماوەی چەند رۆژێكیشە تیمەكانی هەڵگرتنەوەی مین سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و پوچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنییەكانن.
شایانی باسه‌ تەنها لە سنوری قەزای سەیدسادق  لە (60) شوێنی جیاوازی ناوچەكەدا، مین و تەقەمەنی چێندراوە، لە دوای راپەڕینیشەوە تائێستا زیاتر لە (200) هاوڵاتی بونەتە قوربانى تەقینەوەى ئەو مینانەى پێشتر چێنراون.