په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌ بوونی
25/05/2015 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌ بوونی "قوباد تاله‌بانی"رۆژی سیشه‌مه‌ی داهاتوو كۆده‌بیته‌وه‌

وابریاره‌ رۆژی سیشه‌مه‌ی داهاتوو "قوباد تاله‌بانی"و ھەردوو وەزیری " وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو" و " وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار" له‌په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك بكه‌ن .

بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێ شەممەی داھاتوو دانیشتنی ژمارە "١٢" ئاسایی پەرلەمان بەرێوە دەچێت و چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت .

بەپێی کارنامەکە تەوەری یەکەم تایبەتە بە گفتوگۆکردنی پڕۆژە یاسای ڕاکێشانی (مایە) لە ڕێگای قەرزکردن و تەوەری دووەمیش تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر کێشەی زیادەڕۆیی لە ھەرێمی کوردستان.