25/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌یده‌ر عه‌بادی : كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی رومادی نزیكه
حه‌یده‌ر عه‌بادی :سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشت هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقه،هه‌ره‌شه‌ی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاری رومادی و شكانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌كات.
عه‌بادی:له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جهختیكردوهتهوه راسته ئه‌وان هه‌میشه هاوكاری عیراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچوون و زانیاریه‌كانی "وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا" له‌به‌رامبه‌ر هێزی سوپای عیراق له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ڵه‌یه.
وته‌كانی عه‌بادی له‌كاتێكدایه كه هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانی له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار له‌پێشڕه‌ویدان و ناوچه‌ی (سۆفیه وعهنگور) یان له‌تیرۆرستانی داعش پاككردوه‌ته‌وه.