25/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمانتاریك پێویستە حەسانەی سەربازی بدرێتە ئەو شەڕکەرانەی لە دژی داعش دەجەنگن
یەکێک لە پەرلەمانتارانی عێراق , داوا دەکات حەسانەی سەربازی بدرێتە ئەو شەڕکەرانەی لە دژی داعش دەجەنگن .
زاھیر عەبادی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا , رایگەیاند " ھەندێک لەو سیاسیانەی حەسانەی پەرلەمانتارییان ھەیە , پێویستە حەسانەکەیان لێ بسەنرێتەوە کە لەرووی میدیایی و لۆجیستییەوە پشتیوانی داعش دەکەن , چونکە لێدوان لە دژی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و چەکدارانی ھۆزەکان دەدەن کە دژی داعش دەجەنگن .
راشیگەیاند " ئەو جۆرە لێدوانانە دژی بەرژەوەندی گەلی عێراقن و ھەوڵێکن بۆ نەھێشتنی وزەی شەرەِکەرەکان و دروستکردنی ترس لە نێو ھاولاتیاندا .
ناوبراو داواشی لە حکومەتی عێراق کرد , حەسانەی سەربازی بداتە ئەو شەڕکەرانەی لە دژی داعش دەجەنگن و لە کاتی حێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکانیاندا رووبەرووی سوکایەتی و لێدان و لێپێچینەوە دەبنەوە , جگە لەوەش پێویستە حکومەت ھەموو ئەو کەناڵانە دابخات کە بانگەشە بۆ کارەکانی داعش دەکەن .