جۆن مەکین: دەبێت واشنتۆن بۆ جەنگی دژبە داعش پێداچوونەوە بە ستراتیژێتی خۆیدا بکاتەوە
25/05/2015 نوسەر: bzavpress

جۆن مەکین: دەبێت واشنتۆن بۆ جەنگی دژبە داعش پێداچوونەوە بە ستراتیژێتی خۆیدا بکاتەوە


جۆن مەکین، سەرۆکی لیژنەی ھێزەچەکدارەکان لە کۆنگرێس و گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە :دەبێت جارێکی تر واشنتۆن بۆ جەنگی دژی داعش پێداچوونەوە بە ستراتیژێتی خۆیدا بکاتەوە ، کە بە بڕوای" مەکین " ئەو گۆرانکاریانە دەبێت رەوانەکردنی ھێزی زەمینی و پڕچەککردنی ھۆزە سوننەکان لە خۆبگرێت .

لەو دیدارە دا ناوبراو، رەخنەی لە ستراتیژیەکەی ئۆباما گرتووە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ستراتیژێتی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش ، دەرگای لەبەردەم تاران کردۆتەوە بۆ ئەوەی نفوزی سیاسی خۆی زیاتر لە ناوچەکە بچەسپێنێت.