25/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌كه‌كه‌و حدكا ئاماده‌ی گفتوگۆن
پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حزبی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆ‌و دانیشتنن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئاماده‌ن چه‌كه‌كانیان بێ ده‌نگ بكهنو به‌ر به‌ئاڵۆزی بگرن.
هه‌روه‌ها نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاشكرایكرد كه پارتی كرێكارانی كوردستانیش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه‌و ئاماده‌ی گفتوگۆیه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ناوچه‌ی كێله شین (ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه) شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه روویداو دوو پێشمه‌رگه‌ی حدكا شه‌هید بوون.
د.ع