بریاره‌ له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا عه‌بادی ونوێنەرانی کورد له‌ به‌غداد كۆببنه‌وه‌
25/05/2015 نوسەر: bzavpress

بریاره‌ له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا عه‌بادی ونوێنەرانی کورد له‌ به‌غداد كۆببنه‌وه‌

 بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادو فرۆشتنی نەوت بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا نوێنەرانی کورد لەگەڵ عەبادی کۆببنەوە ئامانجی کۆبونەوەکە به‌تایبه‌ت بۆ ئەوەیە ئەو کێشانەی مانگی رابردوو رویداوە لە ناردنی بودجە کە بەغداد پارەی فرۆشتنی نەوتی بە تەواوی رەوانەی ھەرێمی کوردستان نەکردبوو دوو بارە نەبێتەوە ،چونکە بە پێی رێکەوتنەکە ھەرێم بڕی نەوتی دیاریکراوی فرۆشتوە.
 سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان و سەرۆکی لیژنەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونە ته‌وە ، لەو کۆبونەوەیدا سەبارەت بە کێشەی ناردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕیاریانداوە وەکو نوێنەرانی کورد لەگەڵ ھەریەک لە "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیران و ھەردوو وەزیری نەوت و دارایی کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو کێشانەبن کە لە ناردنی بودجەی ھەرێمدا روودەدات.
شایانی باسه‌ بریاره‌كانی "عه‌بادی" لەسەر ناردنی بودجەی ھەرێم بڕیاری سەرپێین و بەبێ ھیچ یاسا و بڕیارێک بەشەبودجەی ھەرێم کەمدەکاتەوە .