22/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژی هەینی هەڵمەتێكی سەرتاسەری بۆ كوردانی رۆژئاوا دەست پێدەكات
دوای ئەوەی كۆمەڵە هەڵمەتێكی خێرخوازی لە هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا دەستی پێكرد،له‌و باره‌وه یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانیش بڕیاریدا سبه‌ینێ هه‌ینی (23ی ئابی 2013) هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری كۆ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ كوردانی خۆرئاوا ده‌ستپێبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له مامۆستایانی ئاینی ده‌كرێت، به‌شێكی وتاره‌كانیان بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌رخان بكه‌ن.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كێتی زانایان داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردوه به پیر ئه‌م بانگه‌وازانه‌وه بچن، دواتریش ده‌ستخۆشیان له هه‌موو لایه‌ك كرد، كه به‌م كاره پیرۆزه هه‌ڵده‌ستن، به‌تایبه‌تی رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان‌و خێرخوازان به‌رز نرخێندرا، له‌وه‌ش یه‌كێتی زانایان له بانگه‌وازێكدا داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردوه ده‌ستی كۆمه‌ڵك بۆ هه‌رێمی كوردستان درێژ بكه‌ن.
وتیشی: "هه‌ر له زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌كیكردنی كوردانی رۆژئاوا، بڕیاره رۆژی هه‌ینی (23ی ئابی 2013) له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌وقاف ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له سه‌رجه‌می مزگه‌وته‌كانی كوردستان و له رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ست پێده‌كات".
راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (22ی ئابی 2013) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی له مزگه‌وتی سه‌واف بڕیارماندا به‌یانی ئه‌م پڕۆژه‌مان ده‌ست پێ بكات، ئامانجیش له‌م كارانه ته‌نها به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه، كه كورد هه‌میشه به‌م ره‌وشت و ئه‌خلاقه به‌رزه‌وه جوانه".
سه‌رچاوه: سایتی یه‌كێتی زانایان.
س.ع