26/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆبانێ :گەرانەوەی ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەھۆی پەلامارەکانی داعش لە (کۆبانێ)وە ، بەرەوە ناوچەکانی باکوری کوردستان ئاوارە بوون
بەپێی دواین ئاماری شارەوانی پارێزگای (ئورفە) لە ٦٥% بۆ٧٠% ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەھۆی پەلامارەکانی داعش لە (کۆبانێ)وە ، بەرەوە ناوچەکانی باکوری کوردستان ئاوارە بوون ، لە رێگەی دەروازەی "مرشد پینار"گەراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لای خۆخشیانەوە لیژنەی ناوخۆی کانتۆنی کۆبانێ ، دوایان لە ھاوڵاتیان کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە و گەرانەوەی دۆخی ئاسایی لهوشارهدا.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ، بەھۆی پەلامارەکانی داعش بۆسەر ناوچەکانیان زیاتر لە (٣٠٠٠) خانوو و ماڵ و حاڵی ھاوڵاتیان لە ناو کۆبانی و دەوروبەری ئەو شارە وێرانکراون و بەدەیان گوندیش بە تەواوی کاولکراون ،لە ٨٠% ئەو شارەش ناوچەی گەرمی پێکدادانەکان بووە و شەڕڤانان ڕووبەڕووی پەلامارەکانی تیرۆریستان بوونەتەوە.
له ئێستاشداحکومەتی کانتۆنی کۆبانی ژمارەیەک نەخۆشخانەوە قوتابخانەی بەڕووی ھاوڵاتیانی کۆبانێ ئاوەدانکردۆتەوە وهاوكات داواشیان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە دەستی ھاوکاری بەپەلە بگەیەننە کۆبانێ.